کوتری سپی ئاشتی
کوتری سپی نامه‌ی
ئاشتی و دیموکراسی
خه‌ڵکی کوردی پێیه و وا له رێ یه
که‌چی دیوزمه‌ی مه‌رگی زه‌مه‌ن
دوژمنانی ئاشتی و ئازادی
شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی سه‌رده‌می نوێ
که چاویان به ئازادی هه‌ڵ نایه
فوو ده‌که‌ن له گشت چرایه
که توزقالێک روناکی ئازادی تیایه
له جه‌ژنی قوربان دیوجامه‌ی مه‌رگ
سه‌رپوش به سه‌ر
رویی تفه‌نگه‌کانیان له سه‌ر سینگی
تو گرت ئه‌ی قاسملو رێبه ری کورد
ده‌سرێژیان کرد
ئاسمان بریسکه‌ی لێ هه‌ل سا
زه‌وی نالاندی به یه‌کجار
دڵۆپ دڵوپ خوینی سوری گه‌شت هه‌ڵ درژا به سه‌ر کاغه‌زی مور نه‌کراوی ئاشتی دا
خوینی تۆ بوو به کوتری سپی ئاشتی
گه را له ئاسمانی سه‌رنسه‌ری دنیادا
تا به خه‌ڵکی جیهان بڵێ
گه‌لی کوردمان
شه‌ری ناوی و ئاشتی ده‌وێ
بۆئاشتی به‌خت ده‌که‌ین گیان
له رێی سه‌ربه‌ستی نیشتمان
که هه‌تاکوو دنیا ماوه
قاسملووش هه‌ر خاوه‌ن ناوه
ناوی قاسملوو چرایه
بیری قاسملوو رێبازه و
بۆ شورش ته‌نیا رێگایه
قاسملوو ئیمه‌ش له رێگاتین
رێبواری ریگه‌ی خه‌باتین
له رێبازت زور دڵنیایین
سه‌ر ده‌که‌وین خاون بروایین
سرودی شورشێکی نوێ وا خه‌ریکه سه‌ر هه‌ڵ ده‌دا
له هه‌موو خاکی نیشتمانم
هه‌تاکوو میژوو بمینێ
خاون سه‌رکرده‌ی وه‌ک تو بێ
دلنیا به کورد سه‌ربه‌سته و
دوژمن ده‌بێ ره‌نجه‌رو بێ
کوتری سپی نامه‌ی
ئاشتی و دیموکراسی
خه‌ڵکی کوردی پێیه و وا له رێ یه
که‌چی دیوزمه‌ی مه‌رگی زه‌مه‌ن
دوژمنانی ئاشتی و ئازادی
شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی سه‌رده‌می نوێ
که چاویان به ئازادی هه‌ڵ نایه
فوو ده‌که‌ن له گشت چرایه
که توزقالێک روناکی ئازادی تیایه
له جه‌ژنی قوربان دیوجامه‌ی مه‌رگ
سه‌رپوش به سه‌ر
رویی تفه‌نگه‌کانیان له سه‌ر سینگی
تو گرت ئه‌ی قاسملو رێبه ری کورد
ده‌سرێژیان کرد
ئاسمان بریسکه‌ی لێ هه‌ل سا
زه‌وی نالاندی به یه‌کجار
دڵۆپ دڵوپ خوینی سوری گه‌شت هه‌ڵ درژا به سه‌ر کاغه‌زی مور نه‌کراوی ئاشتی دا
خوینی تۆ بوو به کوتری سپی ئاشتی
گه را له ئاسمانی سه‌رنسه‌ری دنیادا
تا به خه‌ڵکی جیهان بڵێ
گه‌لی کوردمان
شه‌ری ناوی و ئاشتی ده‌وێ
بۆئاشتی به‌خت ده‌که‌ین گیان
له رێی سه‌ربه‌ستی نیشتمان
که هه‌تاکوو دنیا ماوه
قاسملووش هه‌ر خاوه‌ن ناوه
ناوی قاسملوو چرایه
بیری قاسملوو رێبازه و
بۆ شورش ته‌نیا رێگایه
قاسملوو ئیمه‌ش له رێگاتین
رێبواری ریگه‌ی خه‌باتین
له رێبازت زور دڵنیایین
سه‌ر ده‌که‌وین خاون بروایین
سرودی شورشێکی نوێ وا خه‌ریکه سه‌ر هه‌ڵ ده‌دا
له هه‌موو خاکی نیشتمانم
هه‌تاکوو میژوو بمینێ
خاون سه‌رکرده‌ی وه‌ک تو بێ
دلنیا به کورد سه‌ربه‌سته و
دوژمن ده‌بێ ره‌نجه‌رو بێ