Friday, January 25, 2008

پاییزه خه زان

پاییزه خه زان
پاییزه خه زان خه‌زانی کوردان
فرمێسکمان باران هه‌ر وه کوو باران
بۆ شه‌هید بوونی سه‌رکرده‌ی ژیرمان
بو سه‌رکرده‌ی زانایی کورد رێبه‌ری به‌ توانای کورد
کاک سه‌عید بیری تیژی رینوێنم
کاک سه‌عید خاوه‌ن ئه‌زمونی بژوێنم
هاورێم هاوسه نگه رم
کاک سه عید ئه ی رێبه‌رم
کوردستانم ماته‌م باره‌
له‌ مێژ ساله‌ خور هه‌ل نایه‌ ئا له‌م شاره‌
له‌ مێژ ساله‌ ده‌ریای خوێنمان بو ئازادی له‌ رێدایه
له‌ مێژ ساله‌ دوژمنانمان پیلام گێرن
بۆ کورد کوشتن هه‌دا ناده‌ن
له‌ سه‌ر هه‌ر سوچیکی زه‌وی ده‌مان کوژن
ره‌وا نابینن ئازادی بو چل ملیو‌ن کورد له‌ ژیان
کاتیک زانیان ریبه‌رانی گه‌لی کوردمان کوتری ئاشتین
کاتیک زانیان دل نه‌رم و پاک خوشمان ده‌وی، گشتمان خاک
کاتیک زانیان بۆ ئازادی ماندوو نابین له‌ ریدابین
هه‌ر به‌ پیلان، جاریک قاسملوی رێبه‌ریان له‌ ئیمه‌ ساند
جاریکی تر کاک سه‌عیدیان دایه‌ به‌ر گولله‌ بارانی رقی خویان
کاک سه‌عید رێبه‌ری سادق، تو سادق بووی وه‌کوو ناوی سادقی خوت
تو ئازا بووی وه‌کوو ئازایی روله‌ی کورد
تو هیوا بووی بو ئاواتی روله‌کانی دیموکراتم
‌کاک سه عید گیان تو بروا بووی تورێباز بووی تو چرا بووی
بو خه‌باتی بی وچانمان
له‌ گه‌ل هاورێ یانی ترا
کاک فه‌ تاح و هومایونی ئه‌رده‌لان
گیانتان به‌خشی بۆ سه‌ر به‌ستی بۆ ئازادی
بۆ رزگاری بۆ ئاشتی
کاک سه‌عید گیان
ئه‌ی رێبه‌ری به‌ توانامان
له‌ بیرمانی تو رێبازی و له‌ ناو هزری شورشگیرانی دیموکرات
هه‌موو کات رێی نیشانده‌ری بۆ خه‌بات
هه‌تاکوو کوردیک بمینێ
رێبازی تۆ هه‌ر ده‌مێنی
هه‌تاکوو گه‌لی کوردمان
نه‌گات به‌ مافی ئازادی
تا نه‌که‌ ویته‌ سه‌ر لیوانی مندالانی کورد بزه‌ی شادی
هه‌ دا ناده‌ین له‌ رێبازتانتا وه‌دی دێ خه‌ون و هیوای گشت شه‌هیدان