Monday, January 28, 2008

بۆ باوکی شه هیدم

بو باوکی شه هیدم
هه وڵیکی زۆر جه رگ بر له سنوره وه
له گونده کانی ئه و دیو ئێرانه وه
گه یشته ئه م دیوی سنور و
برینی جه سته ی ئێمه ی نوێ کرده وه
ئه ی بابه گیان وتیان مردی وتیان گولله ی دوژمنی به‌د کار
سینگی پر له ئاوات و ئاره زویی در به در کردی
ئه ی بابه گیان باوکی ئازیز
وه ک خه زانی وه رزی پاییز
گه ڵای ته مه نت هه ڵ وه ری
ئه ی بابه گیان ئێمه هه موو چاوه روان بووین
که بیته وه گوڵی سووری سه ر سنوری وڵاتی خۆمان بۆ بێنی
بابه گیان چاوه روان بووین گوڵی هێرویی شاخو کوێستانی خۆمانمان بۆ بێنی
تا له یه خه ی خۆمی بده م ئه ی بابه گیان شه وان ده س له ملی مانگه شه و
روژان له گه ڵ شنه ی بادا چاوه روانی هه واڵی گه رانه وه ی تۆمان ده ک
باوکه باوکه گیان بۆ به جێت هێشتین تو به قوربان
ئه ی هاوار له م ژیانه بێ ئامانه
ئه ی باوکه گیان چاوانی پر له چاوه روانی ئێمه ت پر کرد له گریان
ئه و گریانه ی بوو به ئێش و ژان بۆ هه تا هه تایه له گه لمان ده بێ له ژیان
نه هاتیته وه بۆ لامان هه واڵ گه یشت له دوره وه له کێوه کانی سنوره وه
که ی وا ده بێ بۆ وا ده بێ ، ئه ی باوکه گیان نه ت ده زانی ئێمه ی منداڵ
په پۆله کانی بێ په ر و باڵ ئێمه ی ساواو هه ر کرچ و کاڵ
لێره له م وڵاته دوره وه له غه ریبایه تی دا غه ریب و بێ که س تر ده بین
دایکم جلی ره شی کرده به ری ، و خۆشی له دڵدا دا دری
ئه ی هه واڵی جه رگ بر و ده رون سوتێن چۆن دڵت هات هه واڵی مردنی باوکمت بۆ هێنایین
له کاتیکا ئێمه چاوه روانی گه رانه وه ی ئه ومان ده کرد
چاوه روانی ماچی لێو و ده ستی گه رم و باوه شی پر له خۆشه ویستی تۆمان ده کرد ئه ی بابه گیان
له کاتێکا چاوه روانی دیاری ده ستی پر مه به ستی تۆمان ده کرد ئه ی بابه گیان به ڵام سه د داخ تۆ هه رگیز نه گه
رایته وه بۆ لامان به جێگه ی گه رانه وه شت هه واڵی مه رگیان بۆ هێنایین ئه م سروشته بێ ئامانه به جێگه ی خۆشی
و شادمانی ژیان مه رگی بۆ تۆ هێنا به دیاری و غه م و گریان بۆ ئێمه ش داباری