Monday, January 28, 2008

نامه‌ی پێشمه ر گه یه ک بو خوشه‌ویسته که ی

نامه ی پێشمه ر گه یه ک بۆ خوشه ویسته که ی

ئه وینه که م
نامه ی پڕ هه ست و سۆ زم
پێش که ش به تۆ ی دڵسۆ زم
خۆ شه ویستم
هه زاران سڵاوی پێشمه ر گانه ت بۆ ده که مه چه پکه یه ک
گوڵ و پێش که ش به تۆ یی تا قانه خۆ شه ویستمی ده که م
گیانه که م
له نامه که ی ئه م جاره ت دا، بۆ ت نووسیبووم، ساڵ دره نگه و که یی دیته وه
خۆ شه ویستم
من دێمه وه، ئێستا که، وا به رێمه وه ، به ڵام رێگه که م دووره
رێگه که م سه خته
ره نگه، له چاوه روانی دا ماندوو بی، ره نگه له دووری من دا
وه ره زو بێ تاقه ت بی
نا .. نا.. گیانه، ماندوو مه به، وه ره ز مه به ، سه ر هه ڵ بره و باش ببینه و
له بیرت بێ
خۆ شه ویستت
هه موو رۆژێ، هه موو شه وێ له شارو دێ
له شاخ و رێ، له ده شت و زێ، له گه ڵتایه
خۆ شه ویستت
هه موو شه وێ، بۆ بن داره که ی سه ر کانی یه که ی دێ
له سه ر لێوار ی شه قام و له کوڵا نی گشت شارو دێ، بۆ سه ر دانت دێته ژوانت
له م کوردستانه پان و به رینه دا
خۆشه ویستت
پێشمه رگه یه و له مه یدانی نه به ردی دا
له تێکۆ شانی سیاسی و دیپلوماسی دا ، سواری ئه سپی مێژوو بووه
به تاو ده روا، بگاته که ل ، ئا ڵای ئازادی هه ڵ بکا و وه دی بێنێ ئاواتی گه ل
به ره و هه ورازی رێ ده روا، به ره و ژیانی نوێ ده روا
به ڵێ گیانه
ئازیزی من باش بزانه
خۆشه ویستت
گشت شارو دێ له چیایه پێشمه رگه یه و بۆ بیری نوێ، بۆ رزگاری
وه کوو هه ڵو له سه ختی ته لان و هه ڵد ێری شاخه کاندایه
دیسان ئازیز
باش بزانه خۆشه ویستت ، وا له دو تۆ ی دلی هه موو کوردێک دایه
نازداره که م
خۆشه ویستت
کوری ئه م گه له یه
رۆڵه ی به بیرو باوه ری دیموکراته، که نیشان ده ری رێی خه باته
ئه و که سه یه به بێ ژیان بۆ خه باتی ره وای کوردان، هه ول ده دا ، به بێ وچان‌
به خت ده کات سه رو ماڵ و رۆح و گیان
خۆشه ویستم
دڵ ته نگ مه به و باش بزانه
که رۆژێک دێ، ئێمه ش ده گه ین به ئاواتی بیری خۆمان
ئه رێ، هه ر دێ
ئازیزه که م
په له مه که، دره نگ یان زوو له شارو دێ
به ئازادی، ئا ڵای کوردستان هه ڵ ده کرێ
وه نه وشه که م
گولی جوانم سه ر دامه خه و خه فه ت مه خۆ
ئه و رۆژه دێ ، ئه و کاته دێ، که گه لی کورد ده گاته مه به ستی خۆیی
ئه و کاته دێ، که رزگاری ده خاته ناو ده ستی خۆی
خۆشه ویستم
ئه گه ر هات و لێیان پرسی، کوا، ده زگیرانت له کوێ یه، خه ڵکی کوێ یه، کوری کێ یه
شه رم مه که و سه ر دامه خه، بێ ده نگ مه به و زۆر شێرانه و دلێرانه
هه ر وه ک شێره کچێکی کورد، سه ر هه ڵبڕه و پێیان بڵێ
خۆ شه ویستم
پێشمه رگه یه، چه ک به ده ستی به بیرو بروای ئه م گه له یه
ئه رێ گیانه
ئازیزه که م پێیان بڵێ
خۆشه ویستم
ده زگیرانم
هه ڵۆی تیژ باڵی شاهۆی سه ر که ش و ئارارات و ئاگری و سه لما س و ورمێ یه
مها باد و شوره سواری دوازده سواره ی مه ریوان و رۆ ڵه ی نه به زی بۆکان و
نه غه ده و شنۆ و پیرانشارو ره به ته
قاره مانی نه به ردی پاوه و سه رده شتی سه ر سه وزو بانه و سه قزی شۆرشگێره
دیسان بڵێ
خۆشه ویستم
خه بات گێری هه ورامان و سنه ونه وسود و کامیاران و دیوانده ره و کرمانشان و ئیلامه
ئه رێ گیانه
خۆشه ویستم له م ژیانه، سه ر هه ل بره و پڕ به گه روو پێیان بڵێ هه ر ئێستا که
خۆشه ویستم، پێشمه رگه یه، کوری گوند و شاری خاکه که مه و خه بات گێری ئه م گه له یه
ئه رێ ئازیز
فریشته ی ژین ،ئه ی هاوده می وه رزی ئه وین
پێیان بڵێ
خۆشه ویستم هه ر لێره یه، له گه ڵمایه، له ژینمایه، له به ر ئه وه ی
دوژمنه کان به داخستنی سنوره کان، به مین رێژ کردن و تۆقان
به تیرورو به بۆم باران ، ئازارو ئه شکه نجه دان به سوتاندنی گونده کانمان به
نه یتوانی وه و ناشتوانێ رێگه ی پێشمه رگه م لێ بگرێ
خۆشه ویستم
ئه ی ئاوات و هه ست و نه ستم
له بیرت بێ، له بیرت بێ و باش بزانه، دره نگ یان زوو، که رۆژێک دێ، ده گه مه جێ
منیش دێم و ده س ده خه مه ناو ده ستی تۆ
دێنمه دیی مه به ستی گه ل مه به ستی تۆ