Friday, January 25, 2008

له ورمی وه تا گورستانی پر لاشیز

له ور مێ وه تا گورستانی پرلا شێز
چه پکه گوڵی خۆشه ویستی و رێز
پێش که ش به گۆری سوورت بێ
ئه ی قاسملووی به رز و به رێز
چه ند دڵۆ پێک له فرمێسکی چاوه کانم
کردمه جه وهه ری نووسراوه و
ێش که ش به تۆئه ی قاسملوو
ئه ی رێبه ری ناوداری کورد
ئه ی مامۆستایی دیموکراسی
ئه ی سه روه رو سه رداری کورد
ئه ی شورشگێری دیموکرات
ئه ی خه باتگێری رێگه سه خته کانی رێی خه بات
ئه ی شوره سواری گه لی کورد له رێی ئاشتی و ئازادی دا تۆ گیانی خۆشت فیدا کرد
له ورمێ وه تا گۆرستانی پرلاشێز
شه وی یه لدا درێژترین شه وی ساڵ بوو یه که م شه وی ساردی زستان وڵات کپ بووبێ ده نگ و مات تاریکه
شه وی ئه نگوسته چاو گشت وڵاتی منی داگرتووه له و شه وه ساردو درێژه شه وی یه لدا له ناوچه ی باژێری ورمێ
له قاسملوو قاسملوویه ک له دایک بوو ، ئه ی قاسملوو تۆ بوویی به ئه ستێره یی گه شاوه یی ئاسمانی کورد هه ر له
لاوی رێگه یی خه باتت گرته به ر له رێگه ی خه بات و ژیان بۆ ئازادی و رزگاری کوردان له ده ست دوژمن و
داگیر که ران ، بوویی به رێبوار و تێکۆشه ر ، تۆ پێشره وی کاروانمان بوویی
رێ نیشان ده ر و رابه رمان بوویی تاجی زێرینی سه رمان بوویی تێکۆ شه رمان بوویی
به ڵام سه د داخ دوژمنه کان
، ئاخونده کۆنه په ره سته کان ئه و که سانه یی که به وشه یی ئازادی و دیموکراسی نامۆن
به زۆر و تۆقاندن و تیرور وا خه ریکه خۆێنمان ده خۆن ، دیموکراسی له لایی ئه وان هه ر بڤه یه و
ئاشتیش لایان مانایی نی یه ، به پیلانێکی ناجوانمێردانه ، له نێو دڵی ئۆ روپادا
ئه ی قاسملوو کوتری ئاشتی سینگی تۆیان دایه به ر ده سرێژی گولله ، له م رۆژه
دا له ڤییه نا پێته ختی وڵاتی ئۆ تریش
له نێو وڵاتی دیموکراسی ده ستیان دایه چه کی تاوان قاسملوو عه بدولایان له ئێمه ساند
بوو به هه را ، هه وال گه را له وڵاتان له شارو دێ ، له شاخ و زێ ، گه یشته گوێ
قاسملوو یه ک شه هید کرا ، به پیلانێکی دۆستانه دوژمنه کانی
ئاشتی و ئازادی سینگی کۆتریسپی یان به گولله یی ژه نگ گرتوویی تاوان
گیانی تویان خۆێناوی کرد ، ئه ی قاسملوو سینگت پێکرامێشکت پژا
به گولله ی دوژمن به پیلا نێکی ناجوانمێردانه له سه ر سینگی کاغه زی سپی به جێگه یی مۆری ئاشتی خوێنی
سوورت بوو که رژا به سه ر لاپه ره ی کاغه زی سپی دا
ئه ی قاسملوو تۆ رێبه رمان بوویی پێشه نگی کاروان و تاجی زیرینی سه رمان بوویی
ئه ی وڵاته که ی ئۆتریش ئه ی کومه ڵانی مافی مرۆڤ تاکه یی بێ ده نگی ده نوێن
تاکه یی گوێ له ده نگمان ناگرن و حه قی ئێمه له دوژمنانمان ناسێنن
تاکه ی خۆێن رێژ و تاوانبارلێره ش ئێمه بده ن ئازار
دوژمنه کان وایان کردووه ئێمه بێ به ش بین له ژین بۆ چی کفره تاکوو که نگێ وه ک خه لکی دنیا نه بین
ئه ی شاره جوانه که یی پاریس
ئه ی گورستانی پرلاشێز وا ئه م جاره چه ند میوانی دوره وڵات چه ند شورشگێری گه لی کورد
چه ند قاره مانی رێی خه بات که یه کێکیان قاسملوویه و رێبه ری حیزبی دیموکرات لایی تۆ وا ئێستا میوانن
تا له سه ر سینگی خاکی تۆدا به میوانی تا رزگار بوونی وڵاته که ی به ئارامی و زۆر له سه ر خۆ پشوو بدات میوانه
کانی خاکی تۆ چه ند خه باتکارێکی کوردن که قاسملوو شه ره فکه ندی و قادری و عه بدولی و ئه رده لانیش له گه
لیانن با به ئه مانه ت له خاکی تۆ دا ئه ی پرلا شێز پشوو بده ن ده سا تۆش ئه ی پرلا شێزی ئازیززۆر به گه رمی بیان گره ئامێز و ئه مانه ت داری یان بکه و هه لیان بگره تا رۆژێک دێ که گه لی کورد له رۆژ هه لاتی کوردستان به
ئازادی و سه ر به ستی بگات تا بشه کێته وه ئاڵایی کوردستانم له سه ر ئاسمانی گشت ماڵێکی نیشتمانم
ئه و کاته یه که قاسملوو هاورێ یانی وه خه به ر دێن دێته دی ئاواته که یی شه هیدانم ، ئه ی قاسملوو تۆ نه مردوویی
و نامری تۆ له ناو دڵ و بیر و هزری هه موو کورد دایی تۆ شۆره سواری و سواری ئه سپی مێژوو بوویی و هه
تاکوو دنیا بمێنێ ناوی تۆ یه و رێبازی تۆش هه ر ده مێنێ
ئه ی قاسملوو ئێستاکه ش پێشمه رگه کانی دیموکرات ، شۆرشگێرانی رێی خه بات هه ر له مه یدانی تێکوشان دان بۆ
وه دی هێنانی ئاواته که یی گشت شه هیدان تا به یه کجاری رزگار نه بێ گشت کوردستان
وچان ناده ن به بێ گومان با ئاڵایی ئازادی هه ڵ بکرێ له رۆژ هه ڵاتی کوردستانم ئه و کاته یه ده ڵێن ئۆ خه یی
وا هاته دی ئاواته که یی شه هیدانم
من رێبواری ئه و رێگایه م که پێشه وایی ژیر و زانا بنیاتی نا
من رێبواری ئه و رێگایه م که قاسملوو کوتری ئاشتی و دیموکراسی سه رداری بوو
من رێبواری ئه و رێگایه م شه ره فکه ندی سه رکرده یی ئازاو نه ترس و هوشیاری بوو
من رێبواری ئه و رێگایه م که شه هیدانی کوردستان رێبواری بوون
سه ریان دانا بۆ ئازادی بیر و بروا له رێگه ی سه ربه ستی و ژیان بۆ کوردستان به خشیان گیان
له ورمێ وه تا گورستانی پرللا شێز
چه پکه گوڵی خۆشه ویستی و رێزپ
ێش که ش به گۆری سوورت بێ
ئه ی قاسملووی به رز و به رێز